فیقهناسان لە كۆن و نوێدا دابەشبوون بۆ سێ راو بۆچوون: zەئی یەكەم: پێیوایە بە هیچ جۆر دروست نیە سەرفیترە بە پارە بدرێ، بەڵكوو دەبێ ساعێك لەو خواردنە بدرێ كە خواردنی زۆرینەی خەڵكی ئەو شارەیە، یان نیو ساع لە گەنم لای هەندێكیان، ئەمەش مەزهەبی كارپێكراوە لای مالیكی و شافیعی و حەنبەلییەكان.
ئەگەر خۆبەگەورەزانین و ستەمكاری بەو شێوەیە مەترسیدار بێت لەسەر تاك و كۆمەڵگا، خوای گەورە بە یەكێك لە حەرامە گەورەكان لە قەڵەمی داوە و وەك یەكێك لە تاوانە گەورەكان ئەژمار دەكرێت، خوای گەورە بەڵێنی سزای قورس و دووركەوتنەوە لە سۆز و بەزەیی و خۆشەویستی خوا
ئێمە هەموومان هیوا و ئاواتمان ئەوەیە كە بچینە ناو كاروانی عبادالرحمن لەم دنیایەدا و لە دواڕۆژیشدا بەنەمری لە بەهەشتی بەریندا ژیان بەسەر بەرین. لەبەرئەوە مافی خۆمانە كە لەگەڵ ئەم سیفەتانەدا بژین و باسیان بكەین، بەڵكو پێویستە لەسەرمان كە ئەو سیفەتانە لەخوێندا بەرجەستە بكەین و لەخوای گەورەش داوا دەكەین كە بمانخاتە ڕیزی ئەوانەی كە ئەو سیفەتە بەرز و بەڕێزانەیان هەیە.
زیاتر لە جارێك شادبووم بە بینینی گەورە فەیلەسووفی ناسراو پرۆفیسۆر ڕۆجیە گاروودی، لە هەندێ لە وتاریشدا كە لە زانكۆی قەتەر پێشكەشی كردن هەستاوم بە ناساندن و پێشكەشكردنی، پاشانیش بانگهێشتم كرد بۆ ماڵی خۆم، ئەوكات ئەم پرسیارهم لێ كرد: چی وای لێ كردی موسوڵمان ببی؟
پرسیارێكم بۆ هاتووە دەربارەی ئەو فەرموودەیە كە باس لە قوبووڵنەبوونی نوێژی 40 ڕۆژی كەسێكی ئارەقخۆر دەكات، كە ئایا ئەو فەرموودەیە ڕاستە؟ ئایا نوێژ و ڕۆژووی كەسی ئارەقخۆر وەرناگیرێت؟
پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) به عهبدوڵڵای كوڕی عاسی وت وەك فڵان كەس مەبن شەونوێژی دەكرد و تەركی كرد. پێویستە موسوڵمان لەسەر شەونوێژ بەردەوام بێت ئەگەر بۆ ماوەی ٥ خولهك یان ١٠ خولهك یان كاتژمێرێك بێت.
مامەڵە كردنی باش لەگەڵ خەڵكدا نیشانەی ئەوپەڕی پێشكەوتنە لەڕووی فیكرییەوە، هەروەها بەڵگەیە لەسەر پاكی دەروون و هۆكارێكیشە بۆ زیاتر بەدەستهێنانی نیعمەتەكانی خوای گەورە و دووركەوتنەوە لە بەڵا و ناڕەحەتی، هۆكارێكیشە بۆ بەرەكەت لە تەمەن و ماڵ و ... هتد.
رۆژی عاشورا هیوای سەركەوتن دەگێڕێتەوە بۆ مسوڵمانان، بەشێكە لە بزوتنەوەیەكی مێژوویی كە عیبادەتەكان پەیوەست دەكاتەوە بەكاروانی گەورەی پێغەمبەران و پیاوچاكان (إن هذه أمتكم أمة واحدة)
ئوممەتی ئێمە ئوممەتی پێغەمبەران و شەهیدەكان و پیاوچاكانە ئەو ئوممەتەیە كە رێگە نیشاندەر بوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەی رێنمایان بكات بۆ زانست و پێشكەوتن، ئێمە لەم رۆژەدا بەڕۆژو دەبین، بۆ ئەوەی سوپاسی خوای گەورە بكەین، چونكە سەركەوتنی گەلانی پێشوو سەركەوتنی ئێمەیە، لە رۆژگاری ئەمڕۆدا دەبینین كۆمەڵێك دەسەڵات و بزاڤی دژ دیموكراتی كە هەڵگری ئامانجی زایۆنیزمیان هەیە، لەهەوڵی ئەوەدان شكست بەهەموو پڕۆژەیەكی ئیسلامی بدەن، ئەی كەواتە چۆن دڵخۆش دەبن بەسەركەوتنی ئیسلام و مسوڵمانان، گرنگترین خاڵێك كە دوژمنان پشتی بێ دەبەستن بریتیە لەوەی كە رەشبینی لە نێوان مسوڵماناندا برەو پێ بدەن بەوەی كە تازە هیچ پڕۆژەیەكی ئیسلامی سەرناكەوێت و رێگەنادەن كە سەركەتووبێت.
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
پرسیاری زۆر كراوە دەربارەی پێدانی نازناوی (الشهادة) یان (الشهید) بە كەسێك كە بە ستەم دەكوژرێ بەڵام موسوڵمان نیە، بەتایبەتی، لەدوای كوشتنی ڕاگەیەنكاری ناوازە شیرین ئەبو عاقلە.
وەڵام:
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، دروود و سەلام لەسەر پێغەمبەرەكەی، لەسەر ماڵبات و هاوەڵە بەڕێزەكانی و لەسەر هەر كەسێكیش شوێنكەوتەی پەیامەكەیەتی، پاشان:
دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان بەرپرسیارێتی ئەوەی كە ئێستا بەسەر پەنابەرەكاندا دێ، خستە ئەستۆی دەسەڵاتداران و موسوڵمانان لەوەی كە نەیانتوانی لە خۆیان بگرن ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكەن و هەلی كاریان بۆ بدۆزنەوە و ناچار ڕوویان لە ئەورووپا كرد.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل